لە سەردەمی ئاكەپەدا توندوتیژی دژی ژنان زیادیكردووە

ژن 12/12/2019


ئایشە ئاجار باشاران پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری ئێلح ڕایگەیاند، لە سەردەمی ئاكەپەدا توندوتیژی دژی ژنان زیادیكردووە و وتی، "دەوڵەت نایەوێت ژن لە ناو كۆمەڵگادا ببێتە خاوەنی ئیرادە و بە سیاسەتی بە ئامانجگرتن، ڕێگاكانی ژیانی ژنان ئاستەنگ دەكات."
لە توركیا ڕۆژ بە ڕۆژ توندوتیژی دژی ژنان زیاتر دەبێت. بە پێی ئاماری 'پلاتفۆرمی ئێمە كوشتنی ژنان ڕادەگرین' لە ساڵی ٢٠١٣ دا ٢٣٧، لە ساڵی ٢٠١٤ دا ٢٩٤، لە ساڵی ٢٠١٥ دا ٣٠٣، لە ساڵی ٢٠١٦ دا ٣٢٨، لە ساڵی ٢٠١٧ دا ٤٠٩، لە ساڵی ٢٠١٨ دا ٤٠٤٠ ژن لە توركیا كوژراون. هەروەها لە ٧ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ دا ٢٤٥ ژن كوژراون. لەدژی كوشتن و توندوتیژی دژی ژنان لە هەموو جێگەیەك ژنان دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و داوایان كرد پەیمانی ئەستەنبوڵ و یاسای ژمارە ٦٢٨٤ جێبەجێبكرێت.
ئایشە ئاجار باشاران پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری ئێلح لە بارەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان قسەی كرد و ڕایگەیاند، لە سەردەمی ئاكەپەدا توندوتیژی بەرامبەر ژنان بەرزترین ئاستی تۆمار كردووە. باشاران وتی، "لە توركیا شێوەی توندوتیژی دژی ژنان گۆڕاوە و مرۆڤ دەتوانێت وەك دڕندەیی لەقەڵەمی بدات. لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵاتی ئاكەپە، توندوتیژی دژی ژنان زیادیكرد. هۆكاری توندوتیژی، دەستدرێژی لەدژی ژنان و منداڵان سیاسەتی حكومەتە كە پیاوان دەیپارێزن و ئەمەش توندوتیژی دژی ژنان ئاسایی دەكاتەوە. كوشتنی ژنان لەم چەند ساڵەی دواییدا ڕووی ڕاستەقینەی حكومەتی ئاكەپە پیشاندەدات.
باشاران ڕاشیگەیاند، لەدژی ئەو ژنانەی ئاشتی و دیموكراسیان دەوێت، لە هەموو جیهان هێرشێكی گشتی ئەەنجامدەدرێت و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەكانیدا. بەڕێز ئۆجالان دەڵێت، 'كاریگەری ئایین لە سەر كۆمەڵگا و كردەوەكانی دەوڵەت بەرامبەر كۆمەڵگە دەستوەردانی مافی ژنانە'. كاتێك ڕژێمێكی دیكتاتۆر دروست دەبێت، دەوڵەت هێزی پۆلیس و سەربازانی دوژمنی ژنان دروست دەكات. لە ناو كۆەمڵگادا بە دەستی پیاو، هاوسەر، برا و باوك توندوتیژی دژی ژنان ئەنجامدەدرێت. ئەمەش بە دەستی دەوڵەت دەپارێزرێت و پێشدەكەوێت. لە هەموو جیهان سیاسەتێك بەرامبەر ژنان بەڕێوەدەبرێت. لە توركیاش لەو ڕۆژەی ئاكەپە هاتووەتە سەر دەسەڵات توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەدەچێت.ئاكەپە، ژن وەك سیستمێكی خزمەتكار بۆ هاوسەر، برا، باوك پیشان دەدات. هەموو ژنانی توركیا ئەمڕۆ دەكرێنە ئامانج. ژنان لە لایەن پیاوانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە. بەداخەوە جێگەیەك كە ژن خۆی تێیایدا هەشاربدات نییە. مانگی ڕابردوو ٣٩ ژن لە لایەن پیاوانەوە كوژراون.