كۆنگرێسی ئەمریكا : دەبێـت توركیا سزای كارەكانی وەربگرێت

جیهان 11/12/2019


كۆنگرێسی ئەمریكاو زۆربەی كۆنگرێسمانەكانی ئەمریكا هاوڕان لەسەر سزادانی توركیا  و بۆ ئەم مەبەستەش داوایان لەسەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ كردوە كە پێویستە توركیا لەسەر پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ  لەڕۆژئاوای كوردستان و كڕینی سیستەمی ئێس400 لەڕوسیا سزابدرێت .
كۆنگرێس ڕاشیگەیاندوە كە سیستەمی ئێس400 ی ڕوسی لەداهاتودا دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر فڕۆكەی ئێف 35 ی ئەمریكی بۆیە دەبێت بەهەمو شێوەیەك توركیا سزابدرێت وفرۆشتنی فڕۆكەی ئێف 35 بۆ توركیا قەدەغە بكرێت .