ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

ئابوری 11/12/2019

چاودێر
ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی و ئابووری و سبەینێ پێنجشەممە، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە، دراونەتە (چاودێر)، ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی كانوونی یەكەمی 2019، مووچەی  فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی دابەشدەكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، سبەینێ پێنجشەممە، دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی.
بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق، بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.