باڵیۆزخانەی ئەمریكا هاوڵاتیانی ئاگادار دەكاتەوە نزیكی خۆپیشاندانەكان نەكەون

عێراق 09/12/2019

بۆ جاریكی دیكە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، هاونشتیمانییەكانی ئاگادار دەكاتەوە سبەی نزیكی ناوچەی خۆپشیاندانەكان نەبنەوە
لە بە یاننامەیەكیدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، هاونشتیمانییەكانی ئاگادار دەكاتەوە، كە سبەی لە عیراق پشوی فەرمییە، كە سەرۆكوەزیران وەك پشووی فەرمی بە بۆنەی سەركەوتن بەسەر داعشدا دیاریی كردووە، پێدەچێت خۆپیشاندانەكان بچنە قۆناغێكی دیكەوە، بۆیە بە پێویستی دەزانێت لەو ناوچانە نزیك نەبنەوە.
لە بە شێكی دیكەی بە یاننامەكەدا هاتووە، هاوڵاتییەكانی جگە لە هەرێمی كوردستان، سەردانی عیراق نەكەن، چونكە رەوشەكە نەخوازراوە.