له هه‌رێمی كوردستان جگەرەكێشان لەناو تەكسی و پاسەكان قەدەغە دەكرێت
چاو‌دێر:
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاردەدات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ جگەرەكێشان لەناو ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی ( تەكسی و پاس) قەدەغە بكرێت و سزای دارایی بۆ ئه‌م سه‌رپێچیه لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوه دیاری دەكرێت.
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن- نووسینگه‌ی تایبه‌ت به ژماره‌ی (31) له رۆژی (25-11-2019) ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و هێڵی ئاسنی و تراموای كراوه. به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیھانیی (WH0) به قه‌ده‌غه‌كردنی جگەرەكێشان لە شوێنە گشتییەكانەوە، بڕیایداوه به قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره‌كێشان له‌ناو پاس و ته‌كسیه‌كان به شوفێرو سه‌رنشینه‌كانه‌وه. بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ كە سزای دارایی گونجاو دیاری بكه‌ن بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی ئەم رێنماییە لەلایەن پۆلیسی ھاتووچۆوه.
لە خاڵێكی دیكەی نووسراوەكە ئەوە خراوەتەروو: بەكارھێنانی رادیۆ و ریكۆرده‌ر (مسجل) كوژاوەبێت و تەنھا لەسەر داواكاری سەرنشین كاری پێدەكرێت، و لەكاتی نەبوونی سەرنشین شوفێری تەكسی ئازادە لە بەكارھێنانی رادیۆ و (مسجل).
هه‌روه‌ها نووسراوه‌كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ كراوه، به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی كواستنه‌وه و گه‌یاندن