پۆلیس وردەکاریی روداوەکەی کفری ئاشکرادەکات
له‌فه‌زای كفری به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ژن و مێردێك كوژران.
مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندوه:"به‌یانی ئه‌مرِۆ دووشه‌مه له‌قه‌زای كفری كه‌سێك به‌ناوی هـ . ا . ع ، برازایه‌ك وخێزانه‌كه‌ی به‌ناوه‌كانی محمد خلیل ابراهیم له‌دایكبووی 1995 وه احلام سكران جمال ) له‌دایكبووی 1992 ده‌كوژێت" .
رونیشكردوه‌ته‌وه:" تۆمه‌تبار كارمه‌ندی بنكه‌ی پۆلیسی كفره‌یه و له‌ئێستادا به‌برِیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 406 به‌ندكراوه و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا گیراوه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه:" له‌ئێستادا ته‌رمه‌كان به‌مه‌به‌ستی پشكنین رِه‌وانه‌ی به‌شی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لاركراوه‌و پۆلیس له‌سه‌ر چۆنێتی و هۆكاری رِوداوه‌كه ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه كردوه".
ئه‌وه‌شی وتووه:" به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان رِوداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بوه.