کاروانێکی گەورەی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە عێراق

عێراق 09/12/2019

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوەدەکەن کە ئەمڕۆ دووشەممە هێزێکی گەورەی سەربازیی ئەمریکی کە پێکهاتوە لە 500 ئۆتۆمبێلی سەربازی، گەیشتونەتە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کاروانە سەربازیەکە لە ئوردنەوە رەوانەی عێراق کراوە.

چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوەدەکەن هێنانی ئەو هێزە زۆرەی ئەمریکا، بۆ گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی عێراق دەگەڕێتەوەو پێشبینی ئەوەش دەکەن لە رۆژانی داهاتودا روداو و پێشهاتی نوێ لە عێراقدا روبدەن.