سبەی لەعیراق پشووی فەرمیە

عێراق 09/12/2019

حكومەتی كار بەرێخەری عیراق بڵاویكردەوە سبەی رۆژی سێشەممە پشووی فەرمیە لەسەرجەم دام ودەزگاكانی عیراق بە بۆنەی لەناوبردنی رێكخراوی تێرۆریستی داعش و رزگاركردنی شاری موسڵ
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەست لەكاركێشاوەی عیراق لەراگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە بەبۆنەی سەركەوتن بەسەر رێكخراوی تێرۆریستی داعش و رزگاركردنی شاری موسڵ وتەواوی خاكی عیراق لە چنگی تێرۆریستان پیرۆزبایی لەتەواوی رۆڵەكانی گەلی عیراق دەكەین.
داواشی كرد قوربانی وپاڵەوانێتی رۆڵەكانی سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگەو پۆلیس و حەشەدی شەعبی لەبیرنەكرێن كە تێرۆریستانی داعش یان لەناوبردو خاكی عیراق یان رزگاركرد وعیراقیەكان گەورەترین سەركەوتنیان تۆماركرد.
سەرۆكی حكومەتی كار بەرێخەری عیراق بەوبۆنەیەوە بریاری دا سبەی رۆژی سێشەممە بكرێتەپشووی رەسمی لەسەرجەم دام ودەزگاكانی عیراق.

لەلایەکی دیکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی سێشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم دەوامی ئاساییە و پشوو نییە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، ئەو ڕۆژە لە هەرێم نابێتە پشوو و دەوام ئاسایی دەبێت.