ئەمریكا بەچ مەرجێك سودان لە لیستی رەشی تێرۆر دەردەكات؟

جیهان 09/12/2019


عەبدولڵا حەمدوك سەرۆك وەزیرانی سودان بڵاویكردەوە واشنتۆن مەرجەكانی لابردنی سودان لە لیستی رەشی تێرۆردا چڕكردوەتەوە بە قەرەبوكردنەوەی دارایی كەس وكاری قوربانیە ئەمریكیەكان.
حەمدوك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی خەرتووم پاش سەردانە شەش رۆژیەكەی بۆ ئەمریكا بڵاویكردەوە : لەسەر قەربوكردنەوەی كەس وكاری قوربانیان هیچ رێككەوتنێكمان نەكردوە 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە واشنتۆن تەنها مەرجی بۆ دوورخستنەوەی سودان لە لیستی تێرۆر بەستوەتەوە بە قەرەبوكردنەوەی كەس وكاری قوربانیە ئەمریكیەكان لەو هێرشانەدا كە كرانە سەر هەردوو باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە كینیا و تەنزانیا لە ساڵی 1998 
سەرۆك وەزیرانی سودان ئاشكرای كرد لە گفتوگۆكاندا ئەمریكا رێژەی داواكاریەكانی لە 11 ملیار دۆلارەوە بۆ چەند سەد ملیۆن دۆلاریەك كەمكردوەتەوە لەبەرامبەر لابردنی ناوی دەوڵەتی سودان لە لیستی ئەو وڵاتانەی پشتیوانی تێرۆر دەكەن.  
ساڵی 1993 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ناوی دەوڵەتی سودانی خستە نێو لیستی ئەو ڵاتانەی كە پشتیوانی لە تێرۆردەكەن كە بریارەكە دەبێتە هۆی سەپاندنی سزا بەسەر ئەو وڵاتانەدا وەكو بلۆك كردنی بانكە دارایەكان و قەردەغەكردنی فرۆشتنی چەك بەو وڵاتانە.