کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتی دەستیپێکرد
ئەمڕۆ کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ دیاریکردنی ئەندامانی کۆنگرە دەستیپێکرد.
بەپێی زانیاریەکان پرۆسەکە لە یەک کاتدا لە سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتیدا بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە 21ی ئەم مانگە چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەبچێت، ئەمەش دوای ئەوە لە 7ی ئەم مانگەوە دواخرا بۆ 21ی مانگ.
پرۆسەکە مث سەعات هەشتی بەیانیی ئەمڕۆوە دەستیپێکردوەو بڕیارە تا سەعات سێی دوانیوەڕۆ بخایەنێت.