یاسای خانەنشینی یەكگرتوو لە رۆژنامە رەسمیەكاندا بڵاودەكرێتەوە

عێراق 09/12/2019

 
فەرمانگەی وەقایعی عیراقی سەر بە وەزارەتی دادا ئەمرۆ دووشەممە بڵاویكردەوە كە ژمارە 4561 كە ژمارەیەكی نوێیە لە رۆژنامەی فەرمی كۆماری عیراق بڵاوكراوەتەوە ، كە ژمارەیەك یاساو پاكێجێك لەو چاكسازیانە لەخۆدەگرێت كە حكومەتی عیراقی بریاری لەسەر داوە.
سائیر جبوری وتەبێژی رەسمی وەزارەتی داد لەراگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە كە ژمارە نوێیەكە یاسای ژمارە (26) ساڵی 2019 هەمواری یەكەمی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە (9) ی ساڵی 2014 و یاسای ژمارە (27) ی ساڵی 2019 ( هەمواری دووەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاكان ژمارە (12)ی ساڵی 2018 لەخۆدەگرێت.
جبوری ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كە ژمارەی نوێی رۆژنامەكە یاسای ژمارە (28) ی ساڵی 2019 " هەڵۆشاندنەوەی دەرماڵەی دارایی بەرپرسانی دەوڵەت و یاسای ژمارە (29) ی ساڵی 2019 یاسای ( لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتیمانی عیراق ) و بەیاننامەی ژمارە (101) ی ساڵی 2019 كە لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراقەوە دەركراوە لە رۆژنامەكەدا بڵاوكراوەتەوە.