سەربازگەیەكی عیراق مووشەك باران دەكرێت

عێراق 09/12/2019


شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردەوە سەرلەبەیانی ئەمرۆ بەهۆی بوردومانكردنی سەربازگەیەك بە كاتیوشا لە دەوروبەری فرۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی شەش كەس برینداربوون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە ئەمرۆ بە چوار موشەكی كاتیوشا هێرش كراوەتە سەر سەربازگەیەك لە نزیك فرۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی بەهۆی هێرشەكەوە شەش كەس برینداربوون 
لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەدا بڵاویكردوەتەوە هێزە ئەمنیەكان دەستیان كردوە بە پشكنینی ناوچەكانی دەوروبەر و لەو هەڵمەتەدا دەستیان گرتوە بە سەر سەكەوەیەكی تەقاندنی موشەك و چەند مووشەكێكی پەكەوتوو.
پێشتریش سەرچاوەیەك لە دەزگای دژە تێرۆربڵاویكردبوەوە بەرەبەیانی ئەمرۆ بە مووشەكی كاتیوشا هێرش كراوەتە سەر سەربازگەیەكیان لە دەوروبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی وپێنچ كەس لەو هێرشەدا برینداربوونە كە برینی دووكەسیان زۆر سەختە و باری تەندروستیان ناجێگیرە.