هێرشده‌كرێته سه‌ر باره‌گای سوپای پاسداران
جیهان 08/12/2019
چاو‌دێر: له‌ناوچه‌ی سنوری عیراق- سوریا، به‌فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشده‌كرێته باره‌گای سوپای پاسدارانی ئێران و به‌پێی زانیاریه‌كان چوار كوژراو برینداریش هه‌یه.
كه‌ناڵی حه‌ده‌س ئاشكرایكردوه:" ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه به‌فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان په‌لاماری باره‌گای سوپای پاسدارانی ئێران له‌ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، له‌سنوری له‌گه‌ڵ عیراق، دراوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه:" پێنج سه‌رباز كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش بریندار هه‌یه.
ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدایه سوپای پاسدارانی ئێران هیچ زانیاریه‌كی ئاشكرا نه‌كردوه.