خێوەکانی گۆڕەپانی خەلانی و سنەک: کوشتارگەکەی بەغداد

ڕاپۆرت 08/12/2019

چاودێر-رەمەزان شێخانی:

ئەمرۆ یەكشەممە خوێندكاران لە زۆربەی خوێندنگەو زانكۆكانی شاری بەغدا و شارەكانی دیكەی عیراق خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.
لەدژی رووداوەكانی سنەك و خەلانی خوێندكاران لە بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەكی دیكەی عیراق خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و هێزە ئەمنیەكانیش بەچڕی بڵاویان پێكراوە.ماوەی چوار هەفتەیە خوێندكاران بەردەوامن لە خۆپیشاندان بەتایبەتی لە پارێزگاكانی ناوەراست و باشوری عیراق.
لە پارێزگای كەربەلاش خۆپیشاندەران دەرگای زانكۆی كەربەلایان داخست و رێگەیان نەدا خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران بچنە دەوام هەروەك خۆپیشاندەران رێگەی وێستگەی كارەبای شارەكەیان داخست و نەیانهێشت فەرمانبەران بچنە سەركارەكانیان.
بەگوێرەی دەزگا ئەمنیەكان ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی هەینی رابردوو گەیشتوەتە 25 كوژراو و زیاتر لە 130 بریندار هاوكات پەرلەمانی عیراق داوای بەستنی كۆبونەوەیەكی نائاسایی پەرلەمانی كرد بە ئامادەبوونی فەرماندە ئەمنیە باڵاكان بەمەبەستی تاوتوێكردنی كردنە ئامانجی خۆپیشاندەران لە بەغداد.
رۆژی هەینی رابردوو چەند چەكدارێكی دەمامكدار بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران لە مەیدانی خەلانی لەنزیك پردی سنەك  و بەشێوەیەكی هەڕەمەكی دەسترێژی گولەیان لە خۆپیشاندەران كرد و بوە هۆی بڵاوبونەوەی ترس و دڵەراوكێ لەنێو خۆپیشاندەراندا. هاوکات تائێستا هێزە ئەمنیەکان ناسنامەی ئەو چەکدارانەیان ئاشکرانەکردوەو ئەمەش وای لە خۆپیشاندەران کردوە ناویان بنێن خێوەکان.
هێرشەكەی هەینی رابردوو بەخوێناوی ترین هێرش بۆ سەر خۆپیشاندەران دادەنرێت لەوەتەی خۆپیشاندانەكان لە یەكی مانگی رابردوەوە دەستیپێكردوە 
لەبارەی رووداوی هێرش كردنە سەر خۆپیشاندەران چەند خۆپیشاندەرێك رایگەیاند: دەسەڵاتداران كارەبای ناوچەكەیان بڕی و بو بەهۆی بڵاوبونەوەی جۆرێك لە پشێوی كاتێك خۆپیشاندەران لەترسی تەقەكان دەیانویست خۆیان بگەیەننە مزگەوت و شەقامە نزیكەكان بەمەبەستی پاراستنی ژیانی خۆیان لەتەقەكان . 
هێرشەكە بو بەهۆی سوتاندنی پاركێكی راوەستانی ئۆتۆمبێل كە خۆپیشاندەران كردبویانە بنكەی خۆپیشاندانەكانیان و بینا و باڵەخانەكانی دەوروبەری ناوچەكەش هەمووی شوێنەواری فیشەكی پێوەبوە.
هێرشەكەی هەینی رابردوو پاش ئەوە هات كە واشنتۆن سزای بەسەر قەیس خەزعەلی سەرۆكی میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق دا سەپاند كە لایەنگری ئێرانە و تۆمەتباركراوە بەهێرش كردنە سەر خۆپیشاندەران.

سەرچاوە/ سكای نیوز