سێ سەرۆک شارەوانی کورد دەستگیرکران

جیهان 08/12/2019


هێزەكانی پۆلیسی توركیا 3 سەرۆك شارەوانی كوردی هەڵبژێردراویان دەستگیركردوە بەتۆمەتی پەیوەندیان بە پارتی كرێكارانی كوردستان ەوە.
بەگوێری ئاژانسەكان هەر سێ سەرۆك شارەوانیەكە لە ویلایەتی وان لە كوردستانی توركیا دەستگیركراون.
سەرۆك شارەوانیە دەستگیركراوەكان بریتین لە : یەڵماز سالان ، یەعقوب ئاماك و ئەركان ئاكار كە تۆمەتباركراون بە بونی پەیوەندی بە پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە وە
ئەم هەڵمەتە پاش ئەوە هات كە 10 رۆژ پێش ئێستا داواكاری گشتی توركیا لە شاری وان بریاری زیندانی كردنی بادیە ئۆزجوكشا ئارتان ی سەرۆكی شارەوانی وان ی دەركرد كە لە ئێستادا لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە. 
سلێمان سۆلیۆ وەزیری ناوخۆی توركیا لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو بڵاویكردەوە بریاری دەستگیركردن بۆ 40 سەرۆك شارەوانی دەركراوە كە تا ئێستا 19 كەسیان دەستگیركراون.
سۆیلۆ كە لەمانگی ئابی رابردوەوە هەڵمەتی دەستگیركردنی بۆ سەرۆك شارەوانیە هەڵبژێردراوەكانی سەر بە پارتی گەلی دیموكراتی كورد دەستپێكردوە رایگەیاند:لەنێو 94 سەرۆك شارەوانی 42 كەسیان بریاری دەستگیركردنیان بۆ دەركراوە كە كۆی زیندانی كردنی ئەو 42 كەسە دەگاتە 286 ساڵ 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد تا ئێستا 19 كەسیان دەستگیركراوەو 59 كەسیان دادگایی دەكرێن و 6 كەسیان ئازاد كراون بە گەرەنتی دان هاوكات بریاری دەستگیركردن بۆ 8 سەرۆك شارەوانی دیكەی كورد دەركراوە.