جیابونەوە لەحزبەكەی ئەحمەد داود ئۆغلۆ روودەدات

جیهان 08/12/2019


ئیحسان ئۆزكاس پەرلەمانتاری پێشوو لەسەر حزبی گەلی كۆماری رایگەیاند: بەشداری ناكات لەوتیمەی ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا دایمەزراندوە بەمەبەستی پێكهێنانی حزبە نوێیەكەی.
ئۆزكاس لە ئەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر بڵاویكردەوەتەوە من یەكێكم لەدامەزرێنەرانی ئەو حزبەی كە داود ئۆغلۆ بەنیازە پێكیبهێنێت بەڵام من پیێم راگەیاندون  بەشداری ئەو حزبە ناكەم.
لەلایەكی دیكەوە عومەر ئۆنال پەرلەمانتاری سەر بە دادو گەشەپێدان ونۆێنەری شاری قۆنیا رایگەیاند بریاری داوە پەیوەندی بەحزبەكەی داود ئۆغلۆەوە بكات.
ئۆنال دەست لەكاركێشانەوەی لە دادو گەشەپێدان راگەیاندو روونیكردوەتەوە پەیوەندی دەكات بە حزبەكەی داود ئۆغلۆەوە كە بریارە لەچەند هەفتەی داهاتوودا بە فەرمی ئەو حزبە رابگەێنرێت.
هەریەك لە ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا و عەلی بابا جان جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووترو پاش دەست لەكاركێشانەوەیان لە حزبی دادو گەشەپێدان كە ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات بریاریان دا حزبێكی نوێ پێكبهێنن 
بەگوێرەی سەرچاوەكان ئەو حزبە نوێیە كە لەقۆناغی كۆتایی پێكهێنانیدایە پێدەچێت ناوی لێبنرێت پارتەكەمان" یاخوود پارتی یەكێتی و چاكسازیی.