بەم شێوەیە، مووچەخۆران پاشەكەوتەكەیان وەردەگرنەوە

ئابوری 05/12/2019

چاودێر
دوای رێكەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی ناوەند‌و هەرێم، لەرێگەی پڕۆژەیەكەوە، كار بۆ دانەوەی قەرزی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، رایگەیاند: لەرێگەی ئامادەكردنی پڕۆژەیەكی نوێوە، كار بۆ دانەوەی قەرزی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت.
ناوبراو، وتیشی " قۆناغی یەكەمى پڕۆژەكە، جێگیركردنی قەرزەكەیە، پاشان لێدەكردنی قەرزی حكومەت لای فەرمانبەران لەپاشەكەوتەكە‌و دانەوەی ئەوەی دەمێنێتەوە، وەك مووچەی پاشەكەوتكراو بەشێوەی مانگانە، بەگوێرەی زیادەی داهاتی حكومەت، ئەمانە خاڵی سەرەكی پڕۆژەكە دەبن".
روونیشیكردەوە،"حكومەتی هەرێمی كوردستان، نزیكەی 12 ملیار دۆلار قەرزاری فەرمانبەرانە‌و هەشت مووچەی تەواوی سەرجەمی فەرمانبەران قەرزارە، لەگەڵ جیاوازی مووچەی 35 مانگ، هاوكات 12 مووچەی خانەنشینانیش قەرزارە، كە كۆی گشتی نزیكەی 12 ملیار دۆلار دەكات".
جەختیشیشیكردەوە: رێككەوتنی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی 2020، پاڵنەرێكی سەرەكی دەبێت لەزیادبوونی داهات لەهەرێمی كوردستان، بەو مەرجەی حكومەت چاكسازی لەخاڵە سنوورییەكان‌و پڕۆژە یاسای چاكسازی رەوانەی پارلەمان بكات.