بۆئەوەی درەنگ پیر بیت، ئەم ڕێنمایانە جێبەجێ بكە
چاودێر: تابان رەزا
تەمەن تەنها ژمارەیەو گرنگ ئەوەیە لەهەرتەمەنێكدا بیت پارێزگاری لە جوانی و گەنجێتی خۆت بكەیت، هەربۆیە هەندێك ڕێنمایانەی هەیە پێویستە رۆژانە بۆ دواخستنی پرۆسەی پیربون جێبەجێ بكرێت:
1.سیستەمی خۆراك: باشترە گرنگی بەو خۆراكانە بدەیت كە پارێزگاری لە كۆلاجینی پێست دەكەن، وەك چەرەسات، سەلمون،بێری، ترشە چەوری، ئۆمیگا3 ،زینك.
2.مەساجكردن:رۆژانە مەساج بۆ رووخسار و هەفتانە بۆ جەستەت ئەنجام بدە، خانەی پێست دەكرێتەوە و ئۆكسجینی پێویست بۆ خانەكان دەڕوات و باڵانسی چەوری رووخسار دەكات.
3.جەستەت بەشێداری بهێڵەرەوە: دڵنیابەرەوە لەوەی رۆژانە 8 پەرداخ ئاوبخۆیتەوە ئاو خواردنەوە یارمەتی پێست دەدات كالۆری زیاتری جەستەت دەسوتێت، نیشانەكانی پیری دوادەخات.
4. راهێنان ئەنجام بدە: گرنگی بەوەرزش كردنی تەواوی ئەندامانی جەستەت بدە نیشانەكانی پیری تەنها بە رووخسارەوە دەرناكەون، بەتەواوی جەستەشەوە دەردەكەون.
5.نوستن: كاتێك بڕی پێویست ناخەوین جەستەت ئەركەكانی بەباشی جێبەجێ ناكات هەوڵبدە گرنگی شێوازی نوستنت بدە و رۆژانە بڕی پێویست بخەوە.
سەرچاوە: cmc hospital