كۆنگرەی یەكێتی چەند رۆژێك دوا دەكەوێت

کوردستان 02/12/2019

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی كۆبووەوە و جەختكرایەوە كە كۆنگرە لە بە دڵنیاییەوە دەكرێت، بەڵام رەنگە چەند رۆژێك دوابخرێت.
ئەنجوومەنی ناوەند لە راگەیەندراوێكدا راشیگەیاند "بەستن و نەبەستنی كۆنگرە كۆتایی هاتووە و ئەنجامدانی كۆنگرە حەتمیە و هیچ تەفسیرێك هەڵناگرێ".
ئاشكراشیكرد "بەهۆی كاتەوە پێدەچێت تەنها چەند ڕۆژێك لەوادەی دیاری كراوی خۆی دوا بكەوێت، بەڵام سەرجەم ئەندام و كادیرانی یەكێتی دڵنیادەكەینەوە، كە بە كۆنگرەیەكی سەركەوتووەوە دەچینە ساڵی نوێوە".