لە مەریوان ژمارەیەك كۆڵبەر كوژران و برینداربوون

کوردستان 02/12/2019


بە هۆی دەستڕێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران لە سنوورەكانی مەریوان، كۆڵبەرێك كوژرا و دووی دیكە بریندار بوون.
  ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە " بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە هێزە چەكدارەكانی ئێران لە سنووری قوڵقوڵەی شاری مەریوان تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و لە ئاكامدا كۆڵبەرێك كوژراوە و دووی دیكە بریندار بوون".
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەریوان ناسنامەی ئەو كۆڵبەرەی كە گیانی لە دەست داوە بە ”مێهدی یووسفی“ تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵكی گوندی ساوجی ڕاگەیاندووە. ناوبراو خێزاندار و باوكی منداڵێك بووە.
دوو كۆڵبەری دیكەش هەر لەو شوێنە بریندار بوون كە هەتا ئێستا ناسنامەیان ڕوون نەبووەتەوە.