كردنە هەمیشەیی فەرمانبەرانی گرێبەست لەلایەن حكومەتەوە رەتكرایەوە
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان گوتی "بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان مافی یاسایی خۆیانە و هیچ بارگرانی داراییش دروست ناكات".
ئیسماعیل سگێری لە راگەیەندراوێكدا گوتیشی "حكومەت ئامادە نییە فەرمانبەرانی گرێبەست بكات بە هەمیشەیی".
دەشڵێت "ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە 2-12-2019 وەڵامی پەڕلەمانی كوردستانی دایەوە لەسەر دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و وەڵامەكە ئەوەیە، كە پێویستە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوە و دیراسەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بكەن، ئینجا ئەنجوومەنی وەزیران وەڵامی پەڕلەمان دەداتەوە بە بەڵێ یان نەخێر".