هێلكەی كوڵاو بخۆن

تەندروستی 02/12/2019


لەشكر حەمید پسپۆری خۆراك لە نوسینێكدا سوودەكانی هێلكەی كوڵاو ئاشكرادەكات.

هێلكەی كوڵاو بخۆن...!!

هێلكە بەهۆی پێكهاتەكەیە سودی زۆری بۆتەندروستی مرۆڤ هەیە بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی باش لە ڤیتامین وكانزاكان و پرۆتین و چەوری كە بۆ تەندروستیجەستە بەسودە،
هێلكە بە كوڵاوی بخۆ ن سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ بەهۆی بوونی ڤیتامینە جۆراو جۆرەكان
وەكو ڤیتامین
(A , B5 , B12 , B2 )
كانزا سودبەخشەكان وەكو كالسیۆم و زینك و سلینیۆم هەوەها ئۆمیگا ۳
لە یەك هێلكەدا ۷۷ كالۆری و ٦گم پرۆتین و ٥ گم لە چەوری سودبەخشی تێد یە

سودەكانی هێلكەی كوڵاو بۆ تەندروستی مرۆڤ:

۱.
بەهێزكردنی مێشك
خواردنی هێلكە دەبێتە هۆی بەهێزكردن و سەلامەتی مێشك بەهۆی بوونی بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە مادەی كۆلین كە كاردەكات لەسەر كەمكردنەوەی ئیلتهابی مێشك

۲.
پاراستنی سەلامەتی كۆرپە لە كاتی دوگیانی دا

بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر پرۆتین كە سەرەكی یە بۆ گەشەی كۆرپەلە خانەكانی لەشی لە كاتی دروست بوون دا هەروەها هۆكاری گەشەی ناوەكی و دەرەكی یە بەشێوەیەكی تەواو دوور لە نەخۆشی

۳.
بەهێزكردنی ئێسك
هێلكەی كوڵاو ڕێژەیەكی باش كالسیۆمی تێدایە كە ئێسك بەهێز و پتەو دەكات هەروەها دەبێتە هۆی ڕێگری و كەمكردنەوەی ئەگەری شكانی ئێسك
٤.
ڕێگرە لە كەمبوونی خوێن
هێلكەی كوڵاو ڕێگرە لە كەم بوونەوەی ڕێژەی خوێن لە خانەی خرۆكە سورەكان و هیمۆگلۆبین لەلەش دا
٥.

تەندروستی و خوانكردنی پێست
هێلكەی كوڵاو ڕێژەیەكی زۆر لە دژە ئۆكسانی تێدا یە كەئەم دژە ئۆكسانە كاردەكات بۆ هاوسەنگكردنی ڕەگی سەربەست لە جسم دا وە یارمەتی دەدا بۆ بۆ بەدەست هێنانی پێستێكی تەندروست