جۆنی دێپ شانۆیەك لەسەر دەستكێشەكانی مایكڵ جاكسن دەكات

سۆشیال میدیا 01/12/2019

 
جۆنی دیپ ئاكتەری ناوداری هۆڵیوود، لە ئێستادا سەرقاڵی بەرهەم هێنانی شانۆیەكە دەربارەی دەستكێشە سپیەكانی مایكڵ جاكسن كە بۆ یەكەمجار لە گۆرانی A Moonwalk لەدەستیكردووە.
شانۆكە بە ناوی "بۆ خۆشەویستی دەستكێشەكە"یە، كە تیایدا باس لە ژیانی مایكڵ جاكسن دەكات، كە لەلایەن جولیان نیتزبێرگ نوسراوە، جۆنی دیپ بەرهەمی دەهێنێت.
شانۆكە باس لە مایكڵ جاكسن دەكات لە ساڵی 1983، كە چۆن بە دەستكێشە سپیەكانی لەسەر شانۆ دەركەوت و پێی نایە قۆناغی بەناوبانگیەوە، بڕیارە لە 25ی كانونی دوەمی ساڵی داهاتو نمایش بكرێت.
بە پێی هەواڵێكی Independent بریتانی، ئەوە یەكەمجار نیە جۆنی دێپ و جولیان نێتزبێرگ پێكەوە كاردەكەن، پێشتر چەندی كاری هاوبەشیان هەبوە كە نێتزبێرگ نوسیویەتی و جۆنی دێپ بەرهەمیهێناوە.