زەردەچەوە مرۆڤ لەتوشبوون بە نەخۆشییەكان دەپارێزێت
زەردەچەوە یەكێكە لە جۆرەكانی بەھارات كە زۆرترین سودی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە. بەپێی وتەی پسپۆڕانیش زەردەچەوە مرۆڤ لە توشبوون بەنەخۆشی زەھایمەرو خەمۆكی دەپارێزێت. ھاوكات كرداری ھەرسكردن بەشێوەیەكی ئاسایی و رێكخراو دەھێڵێتەوەو تەندروستی جگەر دەپارێزێت.
لە لایەكی دیكەشەوە، پسپۆڕان رایانگەیاندووە كە بەھۆی بوونی تایبەتمەندێتی دژە ھەوكردنەوە، سودی بۆ ئەو كەسانە ھەیە كە بەدەست ھەوكردنی جومگەكانەوەو ئازاری جومگەكانەوە دەناڵێنن.
پسپۆڕانی تایبەت بەنەخۆشی شەكرەش دەڵێن كە زەردەچەوە دەتوانێت رێژەی شەكری ناو خوێن رێكبخات و سنوریش بۆ توشبوون بەنەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەم دادەنێت. ھەروەھا خواردنی ئەو خواردنانەی زەردەچەوەیان تێدایە لێدانەكانی دڵ و كاری خوێنبەرەكان رێكدەخات و ھەروەھا رێژەی كۆلسترۆڵی ناو خوێن كەمدەكاتەوە.