عەدنان كەریم ئەلبوومە نوێیەكەی بڵاوكردەوە

رۆشنبیری 27/11/2019

ئەمڕۆ هونەرمەند عەدنان كەریم ئەلبوومێكی نوێی بڵاوكردەوە و پێشكەشی كرد بە شاعیری ناسراوی كورد هێمن موكریانی.
عەدنان كەریم لە رێوڕەسمی راگەیاندنی ئەلبومەكەیدا لە شاری هەولێر گوتی "ئەو ئەلبومە چەند ساڵێك بەرهەمهاتووە، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش و خراپی ڕەوشی كوردستان بڵاونەكراوەتەوە".
گوتیشی "ئەلبوومەكە لەسێ گۆرانی پێكهاتووە كە ئاوازەكانی ئی خۆمە و هۆنراوەكانی ئی شاعیری گەورە هێمن موكریانییە و لە پراگ تۆماركراوە".