مانگانە بەغدا، ئەم بڕە پارەیە رەوانەی هەرێم دەكات

ئابوری 27/11/2019

چاودێر
لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە، رۆژانە هەرێم،‌ 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەكات و مانگانە نزیكەی ترلیۆنێك دینار رەوانەی هەرێم دەكرێت.
لەوبارەیەوە، ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی داراییی پارلەمانی عێراق، رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەكات، حكومەتی عێراقیش پشكی هەرێمی كوردستان بە تەواوی رەوانە دەكات و وەكو ئەمساڵ نابێت كە تەنیا بەشێكی رەوانە دەكرد.
وتیشی "ساڵی داهاتوو جیاواز دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە هەرێمی كوردستان نەوت رادەست دەكات، ئەوانیش پشكی هەرێمی كوردستان بە تەواوی رەوانە دەكەن، لەگەڵ بودجەی سیادی و حاكیمە و لەو قەرزانەش كە حكومەتی فیدڕاڵی وەریدەگرێت، پشكی هەرێمی لێ دەدات".
روونیشیكردەوە،"چاوەڕێدەكرێت لەساڵی داهاتوو، حكومەتی عێراق مانگانە نزیكەی ترلیۆنێك دینار بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكات، ئەمەش بەپێی ئەو بودجەیەی كە عێراق بۆ ساڵی داهاتوو هەیەتی".