بەوێنە: ئەو شازادەی گوێ‌ بەیاساو داب و نەریتەكانی سعودیە نادات

عێراق 04/08/2016

ئەمیرە تەویل ئەو شازادە تەمەن 33 ساڵەی سعودیەیە كەهەموو یاساو داب و نەریتانەی بەرپەرچداوەتەوە كەوڵاتانی جیهانی سێیەم بەسەر ژناندا دەیسەپێنن، ئەم شازادەیە كەسێكی شۆخ و شەنگ و ئازاو چاونەترسە، بەوپەڕی متمانەوە هەڵسوكەوت دەكات و گوێ بەو یاساو داب و نەریتانە نادات كەوڵاتێكی وەك سعودیە بەسەر ژناندا دەسەپێنێت.

ئەم شازادەیە چەندین كاری مرۆڤانەی ئەنجامداوە، نەك تەنها لەسعودیە، بەڵكو لەچەندین وڵاتی جیهاندا، ئەمیرە تەویل سەردانی 70 وڵاتی جیهانی كردوەو هەوڵی چارەسەركردنی چەندین كێشەی داوە كە لەو وڵاتانەدا تەنگیان بەخەڵكی هەڵچنیوە.

شازادە شۆخەكەی سعودیە شەڕ لەدژی هەژاری و دەرەنجامەكانی دەكات، ئەندامەی زۆربەی ئەو ڕێكخراوانەیە كە لەڕۆژئاوای كیشوەری ئەفریقادا كۆمەك بۆ هەژاران كۆدەكەنەوەو بەشداری كۆكردنەوەی هاوكاریش بوە بۆ قوربانیانی لافاوەكەی پاكستان و سەرپەرشتی پرۆژە خێرخوازییەكانیش دەكات بۆ یارمەتیدانی خەڵكی سۆماڵ.

تەویل یەكێكە لەیەكەمین ئەو ژنانەی كەپەسەندكردنی یاسای پۆشینی عەبای لەوڵاتی سعودیە ڕەتكردەوە، هەمیشە جلوبەرگی مۆدێرن لەبەردەكات وەك كچانی ڕۆژئاوا، هەندێك جاریش لەبۆنە نەتەوەییەكاندا جلوبەرگی نەتەوەیی لەبەردەكات.

ستایل و پۆشینی جلوبەرگ تاكە لایەنی سەرنجڕاكێش نییە لەشازادەكەی سعودیەدا، ئەم خانمە ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت و خاوەن بڕوانامەیەكی باڵایە لەبواری كارگێڕی و ئابوریدا كە لە ئەمریكا بەدەستیهێناوە، ئەمیرە تەویل هەمیشە داكۆكی لەمافی ژنان دەكات لە وڵاتەكەیداو پێیوایە كەچارەنوسی ژنان پێویستە لەلایەن ژنان خۆیانەوە بڕیاری لەسەر بدرێت.

خەندان