دوێنێ 24ی­ مانگ بوو...

ڕەخنەی چاودێر 26/11/2019


نوسینی: د.ئازاد عوسمان


زۆرن ئە­و خە­­ڵكانە­ی ژانی ناسۆری ژیانیان چێشت­، هە­ر­چی خۆشیان ویست جێ­یان­هێشت­و­ ڕۆژگارە سە­ختە­كانیان بڕی؛ جارجار بە شكست­و ئازار،جارجاریش بە­سە­ر­كە­وتن و هە­لەه­لە­ی شادی، دواجاریش ڕۆیشتن بە­رە­و سەفرێكی نادیارو بێ­گە­رانە­وە.بە­ڵام لە­خۆشە­ویستی ­و مرۆڤ دۆستی­ بووبێت یانخود پە­یڕە­وكردنی یاسای ژیان بۆ مانە­وە كە ئە­ویش "هاوكارییە"، شتێكیان لە­دوای خۆیان جێهێشت كە كۆكراوە­ی فرمێسك­و پێكە­نینە­كانیان بوو،دە­رخە­­ری كە­وتن­ و هە­ستانە­وە­كانیان بوو، شانۆی ڕاستە­قینە­ی ڕۆژە تاڵ­و خۆشە­كانیان بوو؛ ئە­ویش كتێب بوو.كتێب ئەو کەرەستەیەی مرۆڤ خولقاندی بۆ بە­زنجیركردنی وشە­كان بۆ ئە­وە­ی من و تۆ ڕاویان بكە­ین ­و بیخە­ینە نێو تۆری تێگەیشتنمان تا وە­كوو ڕێگای پڕ ­تە­نگ­و ­چە­ڵە­مە­ی ژیان ئاسانتر بپێوین. كتێب واتا وەستان لە سە­ر شانی پێشینیان و سە­یری دوورە­دە­ستان...
        لە دێرزە­مانە­وە كتێب ئامرازێك بووە بۆ گواستنە­وە­ی ئە­زموونی تاڵ و شیرینی نە­وە­یە­ك بۆ نە­وە­یە­كی­تر بۆ ئە­وە­ی عیبرە­ت وە­ربگرین تاكووهە­ڵە­­كان دووبارە نە­كە­ینە­وە­و كورد­وتە­نی لە كونێكە­­وە دووجار و چە­ند جار پێمانە­وە نە­درێت.كتێب ئە­و فە­رماندە­ بێ ئە­ستێرە­و بێ شێرو داڵە كە دایم لە بە­رە­ی پێشە­وە­ی شە­ر لە­گە­ڵ نە­زانین­ و  تاریكیدایە، ڕێنماییمان دە­داتێ ­و بە­رچاومان ڕووناك دە­كاتە­وە. ئە­و نە­تە­وە­یە­­ی بێ فە­رماندە­یە­و تۆراوە لە خوێندە­­وە، ئە­­وە بە­­دە­ستی ئە­­نقە­ست چرای ڕووناكی لە بە­ر­دە­می خۆیدا كوژاندۆتە­وە­،بۆیە بۆ بڕینی ڕێگای پڕ هە­ورازو نشێوی ژیاندا ەە­ڵەێنانە­وە­ی هە­رهەە­نگاوێكی دە­بێتە ئە­گە­ری قاچ شكاندن­و كە­وتنە نێو چاڵە­وە.كتێب پێشانگای تێگە­یشتن و پێگە­یشتنی ەە­زاران ساڵە­ی ئە­و مرۆڤانە­­یە كە ژیانیان لە پێناویدا دانا و ەە­ر نە­وە­یە­ك شتێكی پێ زیادكردووە و بۆ ئە­وی­تری جێ­ەێشتووە.
        ژیان یانی جووڵە، وە­ستان تێیدا بوونی نییە و بێبە­زە­ییانە كاری خۆی دە­كات.ژیان لای من وە­ك قرۆشە­كە­ی "پە­شێو" م وایە، دوو لای هە­یە؛ ئە­م لای نە­فرە­ت ئە­و لای نە­فرە­ت هە­ر هە­ڵیدە­ن قە­ت ناگۆڕێ، ناگۆڕێ قە­ت. جارێك شێر دی­و جارێكیش خە­ت... نە­تە­وە­یە­ك بخوێنە­تە­وە ئە­م ڕە­ش­و سپیە­ی ژیان دە­گۆرێت بە ڕە­نگی ئاڵ­و واڵ، پێش­دە­كە­وێت و گە­شە­دە­كات. ناهێڵێت هزری كۆڵ بێت و هاوتە­ریب لە­گە­ڵ گۆڕانكارییە­كاندا هە­نگاو دە­نێت و چاوە­ڕێی خێر و سە­دە­قە­ی ئە­م­و ئە­و نابێت. چیاكان بۆی لە سە­رهەست دە­بن و دە­بنە قە­ڵغانی، دارو بە­ردی وڵاتە­كە­ی دە­بنە­ چاودێری­و چە­كە­كانی هە­میشە لە­سە­ر­پێ­ دە­بن.ئە­گە­ر تۆ بخوێنیتە­وە خاك­و وڵات­و نیشتمانیش لە­گە­ڵت دە­دوێن و لە ئامێزت دە­گرن.وڵاتە ئیقلیمیە­كان دە­ستپێشخە­ر دە­بن بۆ دانووستان و زلەێزە­كان ملكە­چ و مە­منوون.
 دواقسە­شمان با ئە­وە بێت: ئە­گە­ر خوازیارین لە دیكتاتۆر و دیكتاتۆربوون بە­دوور­بین، ئە­وە سێ بژاردە­مان زیاتر لە­بە­ر­دە­ست نییە؛خوێندنە­­­­­­­­­­وە، خوێندنە­­­­­­­­­­وە، خوێندنە­­­­­­­­­­وە.
بە­ڵێ دوێنی 24ی مانگ بوو... كوتاڕوژی پێشانگە­ی 10 ڕۆژە­ی كتێبی نێودە­وڵە­تی لە پایتە­ختی ڕۆشنبیری هەرێمی كوردستان- سلێمانی.