پنتاگۆن راپۆرتێك له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئێران و تاڵیبان بڵاو ده‌كاته‌وه
جیهان 21/11/2019
چاو‌دێر: وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا" پنتاگۆن" راپۆرتێكی له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و پنتاگۆن بڵاوكردوه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی پنتاگۆن، ئێران جگه له‌وه‌ی چه‌ك به‌و گروپه‌ده‌دات، هاوكات مه‌شقیان پێده‌كات و له‌ڕووی دارایشه‌وه هاوكاریان ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:" ئێران ده‌یه‌وێت له‌و رووه‌وه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا له‌وڵاتی ئه‌فغانستان هاوسه‌نگی خۆی بپارێزێت و هاوكات لایه‌نێكی تریشی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گروپی غوراسانی داعشه كه دژ به‌ئێران ده‌جه‌نگن".
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ئه‌وه‌ش باسكراوه:" هه‌رچه‌ند ئێران نایه‌وێت تاڵیبان زیاتر به‌هێز بێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت ئه‌و گروپه له حكومه‌تی داهاتووی ئه‌فغانستان بوونی هه‌بێت و وه‌ك چه‌كێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی به‌كاری بێنێت.