پارەکەی بەغداد گەیشت، خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی موچە بڵاوکرایەوە

کوردستان 21/11/2019

بەپێی زانیاریەکان لە وەزارەتی داراییەوە، ئەمڕۆ بەشە موچەی هەرێمی کوردستان لە بەغدادەوە خراوەتە سەر حسابی بانکی وەزارەتی دارایی.

بەپیی خشتەی نوێی موچەش بێت رۆژی یەک شەممە ئەم وەزارەتانە موچە وەردەگرن.

وەزارەتی ئەوقاف
- خوێندنی باڵا
- ناوخۆ
- ب.گشتیی رەگەزنامە
- لیوای نەوت
- فەرماندەی زێرەڤانی
- بەرگری و فریاکەوتن
- دەزگای ئاسایش
- ئەنجومەنی ئاسایش
- وەزارەتی شارەوانی
- وەزارەتی کارەبا
- وەزارەتی گواستنەوە
- وەزارەتی پلاندانان
- وەزارەتی کشتوکاڵ
- دیوانی چاودێریی دارایی
- مافی مرۆڤ
- ناوچەکانی دەرەوەی هەریم
- ژینگە
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی دەسپاکی
- کۆمسیۆنی هەڵبژاردن
- دەزگای مین

 

دوو شەممەش ئەم وەزارەتانە:

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی ڕۆشنبیری
- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە
- سەرۆکایەتیی هەرێم
- سەرۆکایەتیی پەرلەمان
- ئەنجومەنی وەزیران

هاوکات رۆژانی سێ شەممە و چوار شەمەش موچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی، دابەشدەکرێت.