ئەڵمانیا : كوڕی سەرۆكی پێشوی ئەڵمانیا لەتۆڵەی ڤیتنامدا بەچەقۆ كوژرا

جیهان 21/11/2019


میدیاكانی بەرلین ڕایانگەیاند كە كوڕی سەرۆكی پێشوی ئەڵمانیا ڕیچارد ڤۆن لەناوشاری بەرلین بەچەقۆ پەلاماریانداوەو دواتر لەشوێنی ڕوداوەكە گیانی لەدەستداوە.
میداكان ئاشكرایانكردوە كە كوڕی ڕیچارد ڤۆن سەرۆكی پێشوی ئەڵمانیا كەناوی فریتز ڤۆنەوتەمەنی 59 ساڵەو لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی بەرلین وەك پزیشك كاریكردوە.
پەلاماردەرەكە دەڵێت ساڵانێكە دەمەوێت تۆڵەی خەڵكی ڤیتنام لە ڕیچارد بكەمەوە كە ئەوكات لەكاتی شەڕی ڤێتنامدا بەڕێوەبەری ئەو كۆمپانیایانە بون كە چەكی كیمیاوی و قەدەغەكراویان بەرهەم دەهێناو بەهۆی ئەو چەكانەوە بەهەزاران ڤێتنامی گیانیان لەدەستداوە بەڵام كاتێك سەرۆك لەساڵی 2015 كۆچی دوایكرد بڕیارمدا تۆڵە لەكوڕەكەی بكەمەوەو دامە بەر چەقۆو كوشتم.  
ڕیچارد ڤۆن لەساڵانی 1984 تا 1994 وەك شەشەم سەرۆكی ئەڵمانیا هەڵبژێردراوەو ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات و ئەڵمانیای ڕۆژئاوا لەسەردەستی ئەویەكیان گرتەوەو لەساڵی 2015 كۆچی دوایی كردوە.