لەدواکاری گشتی میسر سکاڵا دژی ئەردۆگان تۆمارکرا

جیهان 21/11/2019


هاوڵاتییانی وڵاتی میسر لە دژی ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورک داواکارییەکیان پێشکەشی داواکاری گشتی وڵاتەکەیان کرد بۆ ئەوەی لە دژی تاوانەکانی شەڕ کە ئەردۆغان لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامی دەدات، هەڵوێستێکی روون و ئاشکرا بنوێنن.
کەسایەتی ناوداری میسر مەجدی ئەلکوردی و چەندین کەسایەتی تری بەناوبانگی ئەو وڵاتە لە داواکارییەکەیاندا رایانگەیاندووە ئەردۆغان لە دژی گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا چەکی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت کە بەو هۆیەوە چەندین کەسی سڤیل کوژراون.
لە داواکارییەکەدا بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی فسفۆر پێشکەش کراوەو باس لەوە دەکرێت کە بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکە لە یاساکانی نێودەوڵەتیدا قەدەغە کراوە.
هەروها باس لەوەش کراوە کە ئەردۆغان پەیوەندییەکی باشی لەگەل ئیخوانەکان هەیە کە لە یاساکانی میسردا گروپەکی قەدەغەکراوە و ئەردۆغان پشتگیری لەو گروپانە دەکات کە زیان لە ئاسایشی نەتەوەیی میسر دەدەن.