كەمال كڵچدار ئۆغڵو: گەر هەدەپە داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت بكات دەنگمان بەڵێ دەبێت

جیهان 21/11/2019


سەرۆكی جەهەپە كەمال كڵچدار ئۆغڵو ڕایگەیاند هەدەپە مافی خۆیەتی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات ، هەر كاتێكیش بەفەرمی داوابكات و بێتە پەرلەمان ئێمە دەنگمان بەڵێدەبێت .
ناوبراو دەشڵێت دیموكراتی یاساو ڕێسای خۆی هەیەو هەركاتێك دیموكراسی پیشبكەوێـت ئەوا ئەردۆگان هەوڵدەدات تێكیبدات و بەبیانوی جۆراوجۆر دەیشێوێنێت چونكە ئەوانەدیموكراسییان پێ هەزم ناكرێت ، ئێستاش بەبیانوی ناڕاست دەیەوێـت دەستبگرێـت بەسەر هەمو شارەوانیەكانی هەدەپەدا بۆیە ئێمە دەڵێین هەدەپە مافی خۆیەتی كە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات.
كڵچدار ئۆغڵو ڕونیشیدەكاتەوە كە لەدوای ڕۆژێك لەئۆپراسیۆنی كانی ئاشتی ئەردۆگان وتی ئەی میلەتی توركیا ئەوا ئێستا ئێمە یارییەكی گەورەمان تێكداو بەبەهێزیمان ڕێكەوتنی میلەتمان هەڵوەشاندەوە كە مەبەستی ڕێكەوتنەكەی ئێمەو هەدەپەبوو.