شاسەلمان: داگیركاریەكانی توركیا هەنگاوێكی بەربەرییە

جیهان 21/11/2019


شاسەلمان كوڕی عەبدولعەزیز لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی شورای سعودیە ڕایگەیاند بەهیچ شێوەیەك ئەو داگیركاریە بەربەرییەی توركیا بۆ سەر یەكپارچەیی خاكی سوریا جێی قبوڵكردن نیەو دەبێت توركیا سنوری خۆی بزانێت .
ناوبراو ڕاشیگەیاندوە كە ئێمە بەهەموشێوەیەك پشتگیری سوریادەكەین و دژی هەموداگیركارییەكی توركیاین بۆسەر خاكی ئەو وڵاتە، كەدەبێتە هۆی ناسەقامگیری ئاسایشی نیشتیمانی سوریاو دروستبونی شەڕوكوشتاری زیاتر لەووڵاتەدا كە خۆی چەند ساڵێكە پێوەی دەناڵێنێت .
شاسەلمان دەڵێت كێشەی سوریا كاتێك چارەسەر دەبێـت كە هێزەكانی ئێران لەناوخاكی سوریا وەدەربنرێن و دواتر بەگفتوگۆو دانوستان لەگەڵ كەمە نەتەوایەتیەكانی سوریا كێشەی سوریا كۆتایی پێدێت .