وەفدێکی هەرێم بۆ رێککەوتن لەسەر بەشە بودجەی 2020 سەردانی بەغداد دەکات

ئابوری 21/11/2019

چاودێر
بەمەبەستی تاوتوێكردن و دەستپێكردنەوەی كۆبونەوەكانی پەیوەست بە پرۆژە یاسای بودجەی 2020ی عێراق، هەفتەی داهاتوو وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەغدا دەكات.
شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پارلەمانی عێراق، رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم، بەمەبەستی تاوتوێكردن لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2020ی عێراق و پشكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراقی كۆدەبنەوە.
 ناوبراو، وتیشی "پڕۆژە یاسای بودجەی 2020ـی عێراق لەوەزارەتی داراییەوە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی 10رۆژی داهاتوودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندی بكات و رەوانەی پەرلەمانی بكات."
بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو، بە 133 ترلیۆن و 107 ملیار دینار دانراوە و بەشی هەرێمی كوردستانیش 10 ترلیۆن و 800 ملیار دینارە.