دابەشكردنی مووچە راگیرا

ئابوری 21/11/2019

چاودێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مووچەی هیچ وەزارەت و شوێنێك لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، دابەش ناكرێت و دابەشكردنی مووچەش، تا گەیشتنی پارەكەی بەغدا دەست پێ ناكاتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، دراونەتە (چاودێر)، بەهۆی نەبوونی پارەوە، ئەمرۆ پێنجشەممە 21/11/2019، مووچەی هیچ وەزارەت و شوێنێك دابەش ناكرێت.
لەزانیارییەكاندا ئاماژە بەوەشكراوە: تا گەیشتنی بڕی 317 ملیار دینارەكەی بەغدا، لەهەرێم دابەشكردنی مووچە دەستپێناكاتەوە و هەر كاتێك ئەو پارەیە رەوانەی هەرێم كرا، تاكۆتایی ئەم مانگە، مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستە و خانەنشينان كۆتایی دێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم، پێشتر چەندین  جار جەختی لەوەكردۆتەوە، دابەشكردنی مووچە، هەر 30 رۆژ جارێك دەبێت، بەڵام لەكۆتاییەكانی مانگی 11دا، هێشتا نەتوانراوە، مووچەی مانگی ئابی رابردووی ئەمساڵی فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش بكرێت.