كه‌شتیه جه‌نگیه به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا نزیك ده‌بێته‌وه
جیهان 20/11/2019
چاو‌دێر: كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری گه‌وره‌ی ئیبراهام لینكۆڵنی ئه‌مریكا، گه‌رووی هورمز تێده‌په‌ڕێنێت و له كه‌ناراوه‌كانی ئێران نزیك ده‌بێته‌وه.
میدیا جیهانیه‌كان ئاشكرایانكردوه:" دوێنێ كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری به‌ناوبانگی ئیبراهام لینكۆڵن له كه‌ناراوه‌كانی ئێران نزیك بووه‌ته‌وه".
رونیشكراوه‌ته‌وه:" كه‌شتیه‌كه گه‌رووی هورمزی تێپه‌ڕاندوه‌و له ئاوه‌كانی كه‌نداو نزیك بووه‌ته‌وه".
باس له‌وه‌شكراوه:" ئه‌و جوڵه‌ی ئه‌مریكا له‌چوار چێوه‌ی هۆشداریه‌كانی ئێران هاتووه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌مریكا هێزی خۆی له‌ناوچه‌كه زیاتر كردوه‌و جوڵه‌ی كه‌شتیه به‌ناوبانگه‌ی خێراتركردوه.