توركیا له‌ره‌ققه په‌لاماری شه‌ڕڤانان ده‌دات
جیهان 20/11/2019
چاو‌دێر: ئه‌مڕۆ سوپای توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌و وڵاته، په‌لاماری چوار گوندیان له باكوری ره‌ققه داوه‌و به‌چڕی بۆردومانی شه‌ڕڤانانیان كردوه.
ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتینگی روسیا بڵاویكردوه‌ته‌وه:" تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا چوار گوندیان له‌باكوری شاری ره‌ققه بۆردومان كردوه".
رونیشكراوه‌ته‌وه:" سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی ویستویانه پێشڕه‌وی بكه‌ن وشه‌ڕی سه‌خت روویداوه".
ئه‌و په‌لاماره‌ی سوپای توركیا دوای ئه‌وه هات، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته ئاماده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌رگرتنی ئۆپراسیۆنه‌كانیان دژ به شه‌ڕڤانانی كورد له‌ناوچه‌كه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیگۆر كۆشناكۆف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا، سه‌رسوڕمانی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ربڕی كه هۆشداری دابوو، كه ئه‌گه‌ر بێتوو روسیا به رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان پابه‌ند نه‌بێت ئه‌وه په‌لاماری كورده‌كان ده‌ده‌نه‌وه.
.