لەبەر ئەم زیانە تەندروستیانە خوێ زۆر بەكارمەهێنە

تەندروستی 20/11/2019


چاودێر:
خوێ یەكێكە لەو مادە خۆراكیانەی  تا وچێژ بەخواردن دەبەخشێت، بەڵام ئەگەر  زیادەڕۆی لەبەكارهێنانی بكرێت زیانی بۆ  تەندروستی دەبێت.  
زیانەكانی زۆر بەكارهێنانی خوێ
1.دەبێتە هۆی كەمبونەوەی ئۆكسجین و نەخۆشیەكانی دڵ.
2.كەمبونی ئۆكسجین و خۆراكە مادە بۆ مێشك.
3.بەهۆی زۆری خوێ گورچیلە زیاد لە پێویست كاردەكات و ئەمەش دەبێتە هۆی وەستاندنی.
4.زۆری خواردنی خوێ هۆكارە بۆ بەرزی چەشتانی خوێن لەئەنجامی زۆربونی كاری خانەكان.