لێدوانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی موچەی فەرمانبەران

کوردستان 20/11/2019


چاودێر: 
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران كە موچە لەكاتی خۆیدا دابەشدەكرێت.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كوردستان 24ی راگەیاند: "موچە بەبێ كێشە لە كاتی خۆیدا دابەش دەكرێت و حكوومەت پابەندە بەوەوە".

لەبارەی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغداش، وتەبێژی حكومەت رایگەیاند: "گفتوكۆكان لە كەشێكی ئەرێنیدا بەڕێوەدەچن و پێمان وایە لە داهاتوویەكی نزیكدا دەگەینە رێككەوتنێكی دادپەروەرانە. هەردوولا نیازی باشیان بۆ رێككەوتن هەیە".

دووپاتیكردەوە، دەبێت بودجە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا كارپێكراوەكانی عێراق و مافەكانی هەرێمی كوردستان بچەسپێت.