بزانە بەهۆی دەرزی هۆڕمۆنەوە چی بەسەر هاتوە

جیهان 20/11/2019


گەنجێكی ڕوسی بەناوی كیریل تیریشین تەمەنی تەنها 23 ساڵە تەنها بۆئەوەی بەناوبانگ بێت و ببێتەكەسێكی جیهانی  ئەمكارەی كردوە كە دواجار توشی گرفتی تەندروستی دەبێـتەوە.
ناوبراو بۆ گەورەكردنی ماسولكەكانی قۆڵی دەرزی كیمیاوی بەكار هێناوە كە لەماوەیەكی كەمدا بۆتە خاوەنی گەورەترین ماسولكەی قۆڵ، بەڵام دوای ماوەیەك بەستەری ماسولكەكانی توشی ئازارو لێكترازان دەبن بەهۆی كێشی زۆری ماسولكەكانیەوە.
دواجار سەردانی پزیشك دەكات و پزیشكەكانیش نەشتەرگەری بەتاكە چارەسەردەزانن بۆیە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدەن و بەقەبارەی 61 سانتیمەتر گۆشتی بۆلێدەكەنەو دواتر لەوكێشە زۆرەی ماسولكەكانی ڕزگاری دەبێت .