ئیمتیازاتی سەرۆکایەتیەکانی عیراق بڕدرا

عێراق 20/11/2019

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق ئیمتیازاتی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی بڕی.

دەقی لێدوانەکەی بڵێسە:

ئیمتیازاتی سەرۆکایەتیەکانی عیراق بڕدرا
" پێویستە لەکوردستانیش کاری پێ بکرێت"
لە پەرلەمانی عیراق دوو یاسا دەنگیان لەسەر درا
ھەردوو یاساکە گرنگی خۆیان ھەیە و لەو ھیوایەم کە لە ھەرێمی کوردستانیش کاریان پێ بکرێت.
یەکەم: هەمواری یاسای خانەنشینی
دووەم: یاسای نەهێشتنی ئیمتیازاتی پلە باڵاکان
ڕاستە ھەرێمی کوردستان پەرلەمانی خۆی ھەیە و دەتوانێت یاساکانی عیراق نەفاز بکات و لەگەڵ پێکھاتەی ھەرێم دا بیگونجێنێت بەڵام لە زۆر روەوە دۆخی ئێستای ھەرێم ھاوشێوەی عێراقە.
لاوانمان بەدەست بێ ئیشی و کەم دەرامەتیەوە ساڵانێکە دەناڵێنن.
کەمی سوتەمەنی و خزمەتگوزاری ھاودۆخە
نەبوونی شەفافیەت و گەندەڵی ھاوشیوەی پسرێزگاکانی ناوەراست و جنوبن.
یاسای نەھێشتنی ئیمتیازاتی سەرۆکایەتیەکان پێویستە لە ھەرێمیش کاری پێ بکریت.
کەمکردنەوەی موچەی پلە باڵاکان، نەھێشتنی دەرماڵە، کەم کردنەوەی ژمارەی سەیارەی سەرۆکایەتیەکان، نەھێشتنی بە کرێ گرتنی تەیارەی تایبەت بۆ سەرۆکایەتیەکان. نەھێشتنی بابی سەرف بۆ چارەسەری نەخۆشی لەلایەن سەرۆکایەتیەکان نەھێشتنی خانەنشیی پەرلەمانتاران و زۆرێکی تر لەو جۆرە بڕیارانە پێویستە پەرلەمانی کوردستانیش کاری لەسەر بکات.
رەتلە سەیارەی سەرۆکایەتی و وەزیرەکان لە وڵاتێکی ھەژاری وەک وڵاتی ئێمە بێجگە لە دیاردەیەکی قێزەوەن ھیچی تر نیە.
سەرباری موچەیەکی زۆر، بەخشینە دەرماڵە بە پلە باڵاکان، بەڵام لە ھەمان کات دا تاوتوێ کردنی نەھێشتنی دەرماڵەی مامۆستاو نەدانی دەرماڵەی مەترسی ھەندێک لە پیشەکان، ناداپەروەریەکی گەورەیە.
ھیوادام ھەرێمیش بە سیستێمی دەرماڵەو ئەو ئمتیازاتە زۆرەی سەرۆکایەتیەکان دا بچێتەوەو.