ئەردۆگان هەڕەشە لەئەمریكاو ئەوروپا دەكات

جیهان 20/11/2019


سەرۆكی توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لەكۆبونەوەی ئاسایی پارتەكەی ڕایگەیاند ساڵانێكە دەتانەوێت توركیا لاوازبكەن بەڵام بۆتان نەچوەسەر بەرەنگارتان دەبینەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاندوە هەركەسێكمان بۆبكەنە كۆسپ وتەگەرە دڵنیابن ناتوانن بەمەرامی خۆتان بگەن ، تیرۆریستانمان بۆدێننە سەر سنورەكانمان ئەیانشێلین و بەسەریاندا دەڕۆین ، پەلاماری ئابوریمان دەدەن كارمان تێناكات و دواتر خۆمان كۆدەكەینەوەو بەردەوام دەبین ، گەر دەتانەوێت لەسەرمێز یاخود دەتانەوێت لەگۆڕەپانی جەنگ توركیا هەموكات ئامادەیە .
ئەم وتانەی ئەردۆگان وەڵامی ئەوروپاو ئەمریكایە كەلەمدوایانەدا ئەمریكاو ئەوروپا بەهۆی هێرشەكانی توركیا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان هەڕەشەی ئەوە لەتوركیا دەكەن كە سزای ئابوری بەسەردا بسەپێنن.