توركیا كوژرانی 10 گەریلای پەكەكەی لەحەفتانین ڕاگەیاند

جیهان 20/11/2019


وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پەنجە 3 ی باكوری عێراق توانیمان لەڕێگەی فڕۆكە جەنگیەكانمانەوە 10 تیرۆریستی پەكەكە لەناوبەرین كەخۆیان ئامادەدەكرد بۆ ئەنجامدانی چالاكی لەو ناوچەیە .
ناوبراو ڕاشیگەیاندوە كە لەهێرشەكەی فڕۆكەجەنگیەكاندا هەر10 تیرۆرستەكان هەمویان كوژراون هیچ كەسێكیان بەبرینداری دەرنەچون .