فرۆشتنی زەوی روكن قەدەغە كرا

ئابوری 20/11/2019

چاودێر
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم، فرۆشتنی زەوی روكنی قەدەغەكرد.
بەپێی نووسراوێك كە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی لەسەرە و وێنەیەكی دەست (چاودێر) كەوتووە، و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانی شارەوانییەكان و دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم كراوە، داوایان لێكراوە كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ راگرتنی فرۆشتی زەوی روكنی موڵكی شارەوانی.
هاوكات ئاماژە بەوەشكراوە: بڕیارە تا ئەو كاتەیە رێنمایی نوێ دەردەچێت.