خۆپیشاندانەکانی ئێران: لەباتی ئاو، بەنزین کرا بە ئاگردا

ڕاپۆرت 18/11/2019


ئا/رەمەزان شێخانی 
سەرباری هەوڵەكانی ئێران بۆ تۆقاندنی هاوڵاتیان كە زیاتر لە 100 شاری ئێرانی گرتوەتەوە خۆپیشاندانەكان لە تەشەنەكردن و زیادبووندایە.
ئەوەی زیاتر هاوڵاتیانی ئێرانی توڕەتركردوە لێدوانەكەی عەلی خامەنەئی بوو كە رایگەیاند سوورە لەسەر بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین بەرێژەی 300% و دووژمنانی ئێرانی تاوانبار كرد كە لە پشت كارە تێكدەركانەوەن ،بەڵام وادەردەكەوێت ئەمرۆ دووژمنانی ئێران ژمارەیان گەیشتوەتە ملیۆنەها خۆپیشاندەر كە شەقامەكانی ئێران و شارەكانیان تەنیوە.
حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: خۆپیشاندان مافی ئێرانیەكانە بەڵام كاری تێكدەرانە هێڵی سوورە.
لێدوانی بەرپرسانی ئێران  بەنزینی زیاتری كردە سەر ئەو ئاگرەی كە ئۆتۆمبیلی پۆلیس و بنكەكانی سوپای پاسداران و درووشم و پەیكەرەكانی رژێمی ئێرانی گرتوەتەوە
سووتاندنی وێنە و پەیكەرەكانی خومەینی و عەلی خامەنەئی لەلایەن گەلی ئێرانەوە ئەو راستیە دەردەخەن توشی نائومێدی بوونە بەدەست قەیرانی دارایەوە.
رۆژی شەممەی رابردوو خۆپیشاندان لە ئێران دەستی پێكرد پاش ئەوەی حكومەت بریاری گرانكردنی نرخی بەنزینی دا لە نێوان 50 بۆ 300% بۆ هەر لیتریەك بەنزین.
رۆژی یەكشەممە خۆپیشاندانەكان بەشێوەیەك تەشەنەی كرد و پەرەی سەند كە زیاتر لە 100 شاری ئێرانی گرتەوە و رێگە سەرەكیەكان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخران و بەهۆیەوە پاڵەپەستۆیەكی زۆر لەسەر شەقامەكان درووست بوون.
بەگوێرەی سەرچاوەكان هێزە ئەمنیەكان هەوڵیان داوە بە گوولە بڵاوە بە خۆپیشاندەران بكەن و بەهۆیەوە دەیان خۆپیشاندەر كوژران وبرینداربوون و زیاتر لە هەزار خۆپیشاندەریشیان دەستگیركردوە و هێلی ئەنترنێتیان لە تەواوی وڵات داخستوە 
چاودێرانی سیاسی بڵاویانكردوەتەوە رژێمی ئێران پێش بینی كردوە خۆپیشاندان و نارەزایەتی رووبدات لەبەر ئەوە پلانی ئەمنی بەهێزیان ئامادەكردوە بەڵام چاودێران دەڵێن ئەو ریوشوێنە ئەمنیانە زیاتر شەقامی ئێرانی توڕە دەكات.
محەمەد عەباس ناجی سەرنوسەری گۆڤاری موختارات ی ئێرانی لە لێدوانێكیدا بۆ سكای نیوز رایگەیاندوە: هەر لەسەرتاوە رژێمی ئێرانی ریوشوێنی ئەمنی لەدژی خۆپیشاندەران گرتوەتە بەر بەمەبەستی بەهێز وەڵامدانەوەی خۆپیشاندەران چونكەپاش چەند كاتژمێرێك لە دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكان ژمارەیەك كوژراو بریندار لە ریزی خۆپیشاندەران كەوتەوە بەڵام هەموو ئەو ریوشوێنانە پەرچە كرداری خۆپیشاندەرانی لێدەكەوێتەوە و زیاتر ریزەكانی خۆیان رێكدەخەنەوەو پێدچێت فشاری زیاتری لێبكەوێتەوە تا تاران ناچار بكەن لە سیاسەتە ئابوریەكانی پاش گەز ببێتەوە.
سنا بەرق زاهدی سەرۆكی لیژنەی دادوەری لە ئەنجومەنی نیشتیمانی ئێران رایگەیاند: خۆپیشاندانەكان دەرئەنجامی دەسەڵاتی چەندین ساڵەی حكومەتی ئێرانە وتیشی حوكمەتی ئێران لە قەیرانێكی خنكێنەردا دەژی كە زۆربەی لایەنی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی گرتوەتەوە جەختیشی كردەوە گەل دەیەوێت لەو دەسەڵاتە رزگاری بێت.
سكای نیوز