لە وەرزی زستاندا ڤیتامین D بەمجۆرە بەدەستبهێنە

تەندروستی 17/11/2019

 

 ڤیتامین D گرنگی زۆری هەیە بۆ جەستە كە ڕیژەیەكی زۆری لە تیشكی خۆرەوە بەدەست دەهێندرێت، بەڵام كاتێك وەرزی سەرما دێت، دەركەوتنی خۆر كەم دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەشێكی زۆر لە خەڵك كێشەی كەمی ڤیتانین D هەبێت، باشترین چارەسەر ئەوەیە لە رێگەی خۆراكەوە پارێزگاری لە ڤیتامین دی لەش بكەیت.

یەكەم: قارچك
دەكرێت لە وەرزی زستاندا خواردنی قارچك یارمەتیدەربێت بۆ جەستە، دەتوانیت لە بە سوپ ئامادەی بكەیت، كە جگە لەوەی تامێكی خۆشی هەیە بە هەمان شێوەی خۆر سەرچاوەی بەدەستهێنانی ڤیتامین D.
دووەم: چەوری ماسی
بەتایبەتی ماسی سەلەمون هەڵبژاردنێكی زۆر باش دەبێت بۆ ئەوەی ئەم جۆرە ڤیتامینە بەدەست بهێنیت.
سێیەم: ڤیتامین D
كە لە شێوەی دەرماندا لە دەرمانخانەكان بەردەستە، بەڵام دەبێت بە پێی رێنماییەكانی پزیشك بخورێت.
چوارەم: چەوری جگەری ماسی
دەوڵەمەندە بۆ ئۆمێگا 3، ترشە چەوری، سەرچاوەیەكی زۆر باشی ڤیتامین D.
پێنجەم: زەردێنەی هێلكە
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین D، لە ژەمی بەیانیاندا گرنگی پێبدە.