​ 10 خۆراك بۆ نەهێشتنی ئازار

تەندروستی 16/11/2019


١- زەنجەفیل : بەكاردێت بۆ ئازاری جومگەكان ، داخورانی جومگەكان ، ئازاری سووڕی مانگانە لە ئافرەت دا ..مادەی ئازار شكێن و دژە ھەوكردنی تیایە 
٢- توتڕك و بلوبیری و شلك : ئەمانە دژە ئوكسیدانت و دژە ھەوكردنیان تیایە ئازار كەم دەكەنەوە .
٣- ناوكە كولەكە : مادەی مەگنیسیومیان تیادایە بە شێوەیەكی زۆر ، كە كاریگەریەكی باشیان ھەیە لەكەم كردنەوەی سەر ئێشە لەو كەسانەی شقیقەیان لەكەڵدایە .
٤- ماسی سلمون : ڕێژەیەكی زۆر دژەھەوكەرەكان و ئۆمیگا ٣ تیادایە كەئازاری جومگەكان ناھێڵێت ، ھەروەھا جۆری ماسی تریش وەكو تونا ، سردین ماددەی ئۆمیگا ٦ یان بەڕێژەیەكی زۆر تیایە كەیارمەتی كەم كردنەوەی ھەوكردن ئەیەن .
٥-زەردەچەوە : جۆرێكە لە بەھاراتەكان ، كە ئازار شكێن و دژە ھەوكردنی تیایە ، بینراوە ئەو نەخۆشانەی كە ڕۆماتیزم و داخورانی جومگەیان ھەیە كە ماددەی زەردەچەوەیان خواردووە بە شێوەی سەپڵمینتی (كوركمین ) ، جوڵەیان باشتر بووە و ئازاریان كەمتر بۆتەوە ، بە تایبەتی ئەگەر تێكەڵ بكرێت لەگەڵ بیبەری ڕەش دا ..ئەتوانرێت ھەمووی تێكەڵ بكرێت لەگەڵ زەنجەفیل دا و بەشێوەی چا بخورێتەوە لەگەڵ ھەنگویندا .
٦-.گێلاس : لەتوێژینەوەیەكدا بینراوە ئەو كەسانەی كە لە پێشبڕكێی راكردنا بەشداربوون و لەپێش ٧ ڕۆژدا لە ڕاكردنەكە شەربەتی گێلاسیان خواردووە بە شێوەیەكی زۆر ،ئازاری ماسولكەیان كەمتر بووە لەوانەی كە بەكاریان نەھێناوە ، ئەمیش لەبەر ئەوەی ماددەی دژە ئۆكسیدەكانیان تێدایە و ھەروەھا دژە ھەوكردن .
٧-زەیتی زەیتونی ئەسڵی : ئەمیش وەكو ئازارشكێنەكان كار دەكەن بەتایبەتی لە ئازاری قورگدا ، ھەروەھا خاسیەتی نەرم كردنەوەشی تیادایە كەجومگەكان نەرم دەكاتەوەو جوڵەیان ئاسان دەكات یارمەتی ئەو كەسانە ئەدات كە توشی داخورانی جومگەكان و ڕۆماتیزم بوون .
٨- بیبەری سووری تیژ : ماددەی كاپسایسینی تیایە كەئەو گەرمیەی ئەیاتێ كە لابیبەری سورا ھەستی پێئەكرێت ، زۆر كات لە لەزگەی ئازارا بەكار دێت ، ھەروەھا مادەی ئیندۆرفین زیا ئەكات لە لەشدا كە ئازار شكێنێكی سروشتیە .
٩-نەعنای سەوز : زەیتی نەعنا یەكێكە لەئازار شكێنە سروشتیەكانی كە بەكار دێت بۆ كەم كردنەوەی پێچی سك و ئازاری سك ، چای نەعنا كاریگەریەكی زۆر باشی ھەیە لەسەر ئەو كەسانەی تەھەیوجی كۆڵۆنیان ھەیە ، یان پێچی سكیان ھەیە ، چای نەعنای بەرازیلی یەكێكە لە ھەرە ئازار شكێنە باشەكان .
١٠- شەرابی سوور : توێژینەوەكان دەڵێن كە كاریگەریەكی باشی ھەیە لەكەم كردنەوەی ئازاری پشتی ئەوانەی موشكلەی ئاوسان یان ئینزلاقی دیسكەكانیان ھەیە ئەویش بە مەرجێك لە یەك پەرداخ زیاتر نابێت، بەڵام لە هەمان كاتدا خواردنەوەی بەڕێژەیەكی زۆر زیانی گەلێك زۆرە بۆ تەندروستی مرۆڤ بۆیە باشترە بەكارنەھێنرێت .