بەكار هێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ برژاندنی خۆراك مەترسی دارە
چاودێر: تابان رەزا
زۆر شوێن هەیە كاغەزی ئەلەمنیۆم بەكاردێنێت بۆ برژاندنی خۆراك لەناو فڕندا بە تایبەتی ماسی گۆشت و مریشك و تەماتە و پەتاتە كە ئەمەش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت ئەو ئەلەمنیۆمەی بەكاردێت كوالیتی نی یە و لەبەر گرانی ئەلەمنیۆم بەشی زۆری لە موادی نایلۆن تێكەڵ دەكرێت و بەناوی ئەلەمنیۆم دەفرۆشرێت.
بۆچی نابێت كاغەزی ئەلەمنیۆم بەكاربهێنرێت؟
بەكارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ چێشت لێنان بە فرن بەكاردەهێنرێت شارەزایان هۆشداری دەدەن و داوا دەكەن دەسبەجێ بوەستن لە بەكارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم و دووپات لەوە دەكەنەوە كە زیانی زۆر گەورەیان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.توێژینەوەكان هێما بۆ ئەوە دەكەن كە كاغەزی ئەلەمنیۆم كاتێك خواردنەكانی پێ دەپێچرێ و دەخرێتە ناو فڕنەوە، لەگەڵ گەیشتنی بە پلەی گەرمی بەرز ئەلەمنیۆم دەست بە توانەوە دەكات و لەگەڵ خۆراكەكە تێكەڵ دەبێ و گەورەترین هەڕەشە لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست دەكات.
زیانەكانی
1.زۆربوونی ئەلەمنیۆم لە جەستە دەبێتە هۆی تووشبون بە نەخۆشی زەهایمەر
2. داخورانی ئێسك و بە خێرایی جەستەی مرۆڤ لەناو دەبات.
3. گرفتی گەورە بۆ گورچیلە دروست دەكات.
4.كێشە بۆ مێشك و ڕژێنی دەرەقی و جگەر دروست دەكات و كۆئەندامی دەمار تێكدەدا .
ڕێنماییەكان
بەكارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ برژاندنی تەماتە و لیمۆ و پەتاتە و ڕووەكەكان زیانەكانی دوو هێندە مەترسیدارتر دەبن، بۆیە بەهەموو شێوەیەك پێویستە لە بەكارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ دروست كردنی خواردن دوور بكەونەوە.
سەرچاوە: لەشكر حەمید
ئەندازیاری خۆراك