کوردستان

پیلانێكی توركیا دژ به‌ سه‌ركرده‌كانی كورد ئاشكرا ده‌كرێت

پێش 2 هەفتە


چاودێر: هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ شانه‌یه‌كی نوستووی سه‌ربه‌ توركیا ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه‌ پیلانیان كوشتنی سه‌ركرده‌كانی رۆژئاوای كوردستان بووه‌.

راگه‌یاندنی یه‌په‌گه‌ له‌په‌یجی فه‌رمی خۆیاندا ئاشكرایانكردوه‌:"   به‌چاودێر ورد شانه‌یه‌كی نوستووی سه‌ربه‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانی توركیا  ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ به‌سه‌ركردایه‌تی ئیسماعیل زه‌عیم و برایه‌كیه‌تی به‌ناوی محه‌مه‌د زه‌عیم.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" ئه‌م دوو تیرۆرسته‌ سه‌ربه‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانی توركیان و ویستوویانه‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌رۆژئاوای كوردستان بكوژن".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:"محه‌مه‌د زه‌عیم یه‌كێكه‌ له‌و تیرۆرستانه‌ی كه‌ سوكایه‌تی به‌ ته‌رمی كچه‌ شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌ژه‌ كردبوو.